ئەمریكا: دەبێت پەكەكە شەنگاڵ چۆڵبكات
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی كە لەسەرەتای ئازادكردنەوەی شەنگاڵ گرووپێكی چەكداری پەكەكە لە چەند ناوچەیەكی شەنگاڵ بارەگایان داناوە, بەر پرسانی ئیداری ناوچەكەش بونی پەكەكە بە هۆكاری ئاوەدان نەكردنەوەی شەنگاڵ دەزانن.
پەیوەست بەم بابەتە لە پرێس كۆنفراسێكدا چەند خولەكێك بەر لە ئێستا جۆن كێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا, گوتی:” لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵداین خەلكی ناوچەكانی شەنگاڵ بگەڕێندرێتەوە ناوچەكانیان, هەرچەند زانیومانە كە پەكەكە بووەتە بەربەست لەبەردەم گەڕانەوەی خەلكی بۆ ناوچەكەیان و ئاوەدان نەكردینەوەی ناوچەكە.
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانی دا كێربی گوتی:” وەك هەموو مان دەزانین پەكەكە لە نێو لیستی تیرۆردایە, بۆیە هیچ شوێنێكی لە شەنگاڵدا نیە دەبێت پەكەكە شەنگاڵ چۆڵبكات.