تەقینەوەیەک کەرکوکی هەژاند
بە پێی سەرچاوەهەواڵیەکانی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ئەمڕۆ لە گەڕەکی ( پەنجاعەلی ) کەرکوک تەقینەوەیەک روویداوە .
تەقینەوەکە لە نزیک مزگەوتی ( عەبدوڵلا ) هاتۆتەئاراوە لەوکاتەیدا ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەوێ ڕاوەستاون ، هەربۆیەش لەیەکەم چرکە دا پۆلیسێک گیان لە دەست دەدات .
تا ئێستا زاندراوە بۆمبێکی چێندراو بووەو لە ژێر تانکی گازۆیلی مۆلیدەیەکی ئەهلیدا جێسازی کراوە ، ئەو شوێنەی بەرۆژنەدا مەفرەزەکانی پۆلیس زۆر جار لێی دەوەستن .