پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ هاووڵاتیانی سەقزلە رۆژهەڵاتی کوردستان

 

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ لە دەست دانی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەقز ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوان دەکات کە شەوێ ڕابردوو لە کاتی زەماوەندا بەهۆی تەقینەی بوتڵی گاز گیانیان لە دەست دا  .

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

 

“پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خەڵكی شاری سەقز

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێن لە هۆڵێكی زەماوەندی شاری سەقز ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەم شارە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوونە.

 

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازم و .

 

مسعود بارزانی

 

6ـی 12ـی 2019”

Back to top button