سیستانی پێویستە لە زووترین کاتدا حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کێشایەوە لە وتاری هەینی ئەمڕۆ مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراق داوای كرد، لە وادەی دیاریكراوی دەستوریی دا كابینەی نوێی حكومەت دیاریبكرێت.


نوێنەری عەلی سیستانی لەوتاری هەینی ئەمڕۆ لە نوێترین پەیامی  عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەكانی عێراقی بڵاویكردەوە، داوای كرد سەرۆك وەزیران و كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لە وادەی دیاریكراوی دەستوری دا دیاری بكرێن.

نوێنەری سیستانی راشیگەیاند، پێویستە رێگە بە دەستوەردانی دەرەكی نەدرێت لە یەكلایی كردنەوەی كابینەی نوێ، هەروەك بێ لایەن بوونی خۆیشی لەو پرسە راگەیاند.

 

Back to top button