داعش لە خانەقین هێڕشی کردە سەر سوپای عێراق
دوای ئەوەی داعش دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە،ئەنجامدا سێ پێشمەرگە شەهید و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون، کەمێک لەمەو بەر چه‌كدارانی داعش، له قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌ی گوڵاڵه، هێرشی كرده سه‌ر سوپای عێراق و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک چه‌كدارانی داعش له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سوپای عێراق و بەهۆی شەڕەکە چور سەربازی سوپای عێراق بریندار بوونە و تا ئێستا شەڕەکە بەردەوامە.
لە ئێستادا چەکدارانی داعش دەستیان بەهێڕش کردۆتەوە ئەمەش دوای ئەوەهات کە چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه كه له سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق.