وەزارەتی خوێندنی باڵا چەكی پارەی بەشێك لە قوتابیانی تواناسازی دەدات

خواكوڕك

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم، لە راگەێندراوێكیدا لیستێكی تری چەكی پارەی قوتابیانی تواناسازی ڕاگەیاند و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووش خوێندكارەكان دەتوانن چەكی پارەكە وەربگرن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەێندراوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، ئەو كەسانەی ناویان لە لیستەكەدا هاتووە (٥٤) خوێندكارن و ڕۆژی یەكشەممە (١٨ی١٢ی٢٠١٦) كاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریكارەكانیان سەردانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان.

هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت ڕۆژی ٢٩ ی ئەم مانگە دواكات دەبێت بۆ وەرگرتنی چەكی پارەكانیان.

كلیل لێرە بكە بۆ بینینی ناوەكان.

چەند تێبینییەكی وەزارەتی خوێنی باڵا بۆقوتابیانی  تواناسازی..
١- خوێندكار ئەگەر خۆی سەردانی وەزارەت دەكات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی پێویستە وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگ لە پاسەپۆرتی خۆی بهێنێت.
٢- بریكار (وەكیل)ی خوێندكار پێویستە وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگی بریكارنامە (وەكالەی گشتی) بڕواپێكراو بێت و ساڵی (٢٠١٦) بۆی (مصدق) كرابێت، لەهەمان كاتدا پێویستە بڕیكار وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگ لە ناسنامەی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامەی ئێراقی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٣- پێویستە بریكار (وەكیل)ی خوێندكار یان خوێندكارەكە كە خۆی سەردانی وەزارەت دەكات‌، پێویستە زنجیرەی ناوی خوێندكار وەك لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانێت.
٤- چەكی سەرفكردنی شایستە داراییەكان تەنها لەبانكی كوردستانی نێودەوڵەتی – لقی پێشەوا بەرامبەر هۆتێل چوارچرا، یان لقی سەرەكی له ‌شەقامی گوڵان، تەنیشت سوفی مۆڵ لەشاری هەولێر بەكاش دەدرێت.
٥- تكایە بەهیچ شێوەیەك سەردانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەكەن بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانی تواناسازی، چونكە چەكی پارە لە ناو دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.‌

Back to top button