بۆ چارەی 5 نەخۆشی گوێز بخۆن

گوێز یان (چاوی حوشتر) كە لەناو عەرەبدا بەوە ناوبانگی هەیە، ئەو خوارنەی كە سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و پێویستە رۆژانە بەتایبەتی بەیانیان بخورێت.

بۆ ئەمەش لێرەدا گرنگترین سوودەكانی گوێز دەخەینە بەرچاو:

1. رێژەیەكی زۆر مادەی ئۆمێگا سێی تێدایە كە سوودی زۆری هەیەو ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

2. رێژەیەكی زۆر لە مادەی پرۆتینی تێدایە كە وزەیەكی زۆر دەدات بە مرۆڤ.

3. دەوڵەمەندە بە كانزاكان بەتایبەتی كانزای پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و سیلینیۆم و زینك.

4. سودێكی زۆری هەیە بۆ دڵ بەوەی كە سووڕی خوێن چاڵاك دەكات و وادەكات خوێنی پاك بچێت بۆ دڵ، بەمەش لە زۆربەی نەخۆشیەكانی وەك كۆلیستڕۆڵ دەتپارێزێت.

5. سوودی زۆری هەیە بۆ چاڵاككردنی كۆئەندامی هەناسە.

Back to top button