له‌ سێریا ئه‌یدا یوڤێنتوس و لازیۆ یاری لوتكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

ه‌ یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی 15ی سێریا ئه‌یدا، ئینته‌رمیلان نه‌یتوانی له‌نێو یاریگه‌ی خۆیدا له‌ رۆما بباته‌وه‌، ئه‌مڕۆش 3 یاری دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یوڤێنتوس و لازیۆ یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌یه‌.

یه‌كه‌م یاری ئه‌مڕۆ له‌نێوان هێلاس ڤێرۆنا و ئاتالانتا ده‌بێت له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی. له‌ یاری دووه‌میشدا ئۆدینێزی میوانداری ناپۆلی ده‌كات.

له‌ یاری لوتكه‌دا یوڤێنتوس ده‌بێته‌ میوانی لازیۆ و یارییه‌كه‌ كاژێر 22:45 به‌ كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ هه‌لی ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌ جارێكی دیكه‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ له‌ ئینته‌رمیلان وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ڵام بێگومان ئه‌ركی ئاسان نییه‌، چونكه‌ لازیۆ تاوه‌كو ئێستا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌ و پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌.

ئۆدینێزی ـ ناپۆلی 20:00

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

هێلاس ڤێرۆنا ـ ئاتالانتا 17:00
ئۆدینێزی ـ ناپۆلی 20:00
لازیۆ ـ یوڤێنتوس 22:45

Back to top button