فەیسبووك ، هەژماری خامنەیی داخست

كۆمپانیای فەیس بوك ، بەشێوەیەكی فەرمی هه‌ژماری عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێرانی داخست.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە كۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاند: كارگێری كۆمپانیای فەیسبووك بەفەرمی هه‌ژماری عەلی خامنەیی داخست كە زیاتر لە (100) هەزار فۆڵۆی هەبووە.

بەپێی ناوەرۆكی هەواڵەكان، هۆكاری داخستنی ئەژماری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی شكاندنی رێنماییەكانی فەیس بوكە، كە رێگری لە هەر پێشێلكارییەك دەكات دژی ئاسایش و ئارامی كۆمەڵایەتی بێت.

جگە لە داخستنی ئەم هه‌ژمارە ، كۆمپانیای فەیس بوك هه‌ژماری قاسم سلێمانی سەركردەی فەیلەقی قودسیشی داخست كە زیاتر لە (888) هەزار فۆڵۆی هەبووە.

Back to top button