كەشناسی ههرێم : لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا باران دەبارێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و دھۆك و سلێمانی 13 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمان ھەور دەبێت، بارانبارین بەردەوام دەبێ و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.