کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەت و نێردراوی دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش گەیشتە پیرمام و لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە هەریەک لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، بەرپرسی ناوەندی هەماهەنگیی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر یاوەریی جیفری دەکەن، گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.

پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت، جەمیس جێفری لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەو و بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بڕیارە جێفری لەگەڵ سەرکردایەتی کورد لە عێراق کۆببێتەوە.

Back to top button