بە فڕۆکە هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر

ە شاری نەجەف بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.

سەرچاوەیەکی نزیك لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ماڵی سەدر دوای ئەوەی دێت، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە، گیانی خۆپیشاندەرانی عێراق بپارێزن.

میدیا عێڕاقیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌، لە ئیستادا موقتەدا سەدر، لە شاری قوومە و بۆمبەکەش لە رێ فڕۆکەکان ئاراستەی ماڵەکەی لە نەجەف کراوە، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

Back to top button