کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات لە خڕاپی بارودۆخی ئەمنی لە گۆڕەپانی تەحریر

دوێنێ هەینی لە دوای هێرشی چەکدارە دەمامکدارەکان لە ڕێگای چوار ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ بۆ سەر خۆپیشاندەران لە گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی ناوچەی سنك کە وای کرد ناڕازیبوان بکشێنەوە بۆ گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت و لە ئەنجام دا بووە هۆی کوژرانی 12 هاوڵاتی سڤیل و بریندار بوونی 45 کەسی دیکە.

بۆیە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ هۆشداری دا لە خراپی بارودۆخی ئەمنی لە گۆڕەپانی تەحریر کە دەبێتە هەڕەشەیەك بۆ کەوتنی قوربانی زیاتر و لەم بارەیەوە سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ئەرشەد سالحی داوای لە هێزە ئەمنیەکان کرد ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندەران لە ئەستۆ بگرن.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button