6 سعودی لە نزیك شوێنی هێرشەکەی فلـۆریدا دەستگیر کران

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە گوتیان 6 سعودی لە نزیك بنکەی بینساکۆلای ئاسمانی کە سەر بە هێزی دەریاوانی ئەمریکا لە ویلایەتی فلۆریدا دەستبەسەر کران بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقەکردن و بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز 3 لەم دەستبەسەرکراوانە بیندراون کاتی وێنەی ڕووداوەکەیان دەگرت کە بوو هۆی کوژرانی 3 کەس و برینداربوونی 8 کەسی دیکە.

حاکمی فلۆریـدا ڕۆن دیسانتیس دووپاتی کردەوە کە هێرشبەرەکە سەر بە هێزی ئاسمانی سعودیایە و لە لایەن وڵاتەکەی نێردراوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان و لە ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەل هێزە ئەمنیەکانی بنکەکە کوژراوە و جێ ئاماژە پێکردنە کە نزیکەی 1500 هاوڵاتی بیانی بەشدارن لە پرۆگرامی تایبەتی ئەمریکا بۆ فڕۆکەوانی دەریایی.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button