زەڕیف .. تاقیکردنەوەی ڕۆکێتێکی ناوەکی لە لایەن ئیسرائیل .. ئارمانجەکەی ئێـرانە

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەڕیف ئەمڕۆ شەممە لە تویتێکی خۆی دا لە سایتی توێتەر باسی ئەو تاقیکردنەوەیەی کرد کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئیسرائیل ئەنجامی دا بۆ ڕۆکێتێكی پێشکەوتوو کە توانای هەڵگرتنی گڵاوی ناوەکی هەیە و گوتی ئارمانجی ئەم تاقیکردنەوەیە کۆماری ئێرانە.

هەروەها زەڕیف ئاماژەی دا کە وڵاتانی ئەوڕووپا وەك ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا تەنانەت ئەمریکاش لاریـیان نیە لە بوونی تاکە هێزی ناوەکی لە ڕۆژئاوای ئاسیا کە درووست کراوە بۆ هەڵگرتنی گڵاوی ناوەکی بەڵام توڕەیی دایاندەگریت بەهۆی چەکە ئاساییەکانی بەرگری وڵاتەکەمان.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button