پێشمەرگەی “ڕۆژ” دهگهڕێتهوه ڕۆژئاوای كوردستان
هێزی پێشمەرگەی “ڕۆژ” كە هێزێكی سەربازیی راهێنراون و سەربە ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا “ئەنەكەسە”ن، دەچێتەوە ڕۆژئاوا و بەگوتەی بەرپرسانی ئەنەكەسە، پارتی یەكێتیی دیموكرات “پەیەدە” كێشەی بۆ دروست بووە و دەیەوێ پێشمەرگەی “ڕۆژ” بگەڕێنێتەوە. لەكاتێكدا پێشتر هەر ئەو هێزە بوو بە بیانووی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، ڕێگری لە گەڕانەوەی هێزی “رۆژ” دەكرد.
ژمارەی هێزی پێشمەرگەی “ڕۆژ” نزیكەی هەشت هەزار پێشمەرگەن و ساڵی ٢٠١٤ لە هەرێمی كوردستان لە ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان پێك هێنراوە و مەشقیان پێ كراوە بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا لە مەترسییەكان، بەڵام پەیەدە بەردەوام ڕێگری لە گەڕانەوەیان كردووە بۆ ڕۆژئاوا بە بیانووی دروستبوونی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی، ئێستا كە لەشكركێشیی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دروست بووە، پەیەدە ئامادەیە پێشمەرگەی “ڕۆژ” بگەڕێتەوە ڕۆژئاوا و ئەوەیش دەرفەتێكە بۆ یەكگرتوویی كورد لەو پارچەیەی كوردستان.
بهگوێرهی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی “خواكوڕك”، مەزڵووم كۆبانێ فەرماندەی هەسەدە، هەوڵی تەواو دەدات بۆ گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگەی “ڕۆژ” بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و لەو ڕووەوە ئەمەریكاییەكانیش پشتگیریی دەكەن، تا ئێستەیش چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ پەیەدە و ئەنەكەسە كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.