بالیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: ڕووداوەکانی شەوی رابردووی عێراق ترسناک و تۆقێنەر بوون

 

دو ای ئەوەی شەوی رابردوو  هێزێک بە پۆشاكی نافەرمییەوە لە بەغدا چوونە سەر خۆپیشاندانەكان لە گۆڕەپانەكانی سنك و خەڵانی دەستڕێژی گولەیان ئاراستەی كۆمەڵی خۆپیشاندەر كرد و بەهۆیەوە ۲۰ کەس کوژران و ٤۰ـی دیکەش بریندار بوون.

لە بارەی ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند ڕووداوەکانی شەوی رابردووی بەغدا ترسناک و تۆقێنەر بوون و داواش دەکات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکرێت.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق، ڕاشیگەیاندووە ئەو کارە توندوتیژییە وەحشیئگەرییانەی شەوی رابردوو بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامدرا  ترسناک و تۆقێنەر بوو، پێویستە خۆپیشاندەران مافی دەربڕینی خواستەکانی خۆیان هەبێت بەبێ رووبەڕووبوونەوەی هیچ مەترسیەک، لەسەر حکومەتی عیراقیش پێویستە پارێزگاریان لێ بکات”.
لە بەیاننامەکەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی عیراقیش کردووە هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شەوی رابردوو بکات.
Back to top button