لە حەویجە داعش هێڕشی کردە سەر سوپای عێراق شەڕ بەردەوامە دوو سەربازی عێراق کوژراون
دوای ئەوەی لەهەفتەی ڕابردوو داعش دوو هێڕشی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجامدا کە سێ پێشمەرگە شەهید بوون دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە حەویجە چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنین و لەئەنجامدا دوو سەربازی كوژران.
بەپێی زانیاری میدیا عێراقیەکان چەکدارانی داعش لە گوندی “هۆر ئەلسوفون” چوونەتە سەر خاڵێكی پشكنینی سەر بە لیوای 56ی فەوجی پێنجی حەشدی شەعبی، لە ئەنجامدا دوو سەربازی ئەو هێزانە كوژراون بە ناوەكانی نەبهان عەلی جارەڵڵا جەبوری كە لەدایك بوونی 1994ە، هەروەها محەمەد كامیل حەمیدە و لە دایك بووی 1993یە.
چەكدارانی داعش لە هەفتەكانی پێشوودا ژمارەیەك چالاكی ئەنجامداوە بەو هۆوە ئەمڕۆ سوپای عیراقی ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی هاوبەشی دەستپێكردووە