سەرباری وتاری مەرجەعی شیعە، قاسم سولەیمانی هەولەکانی خستۆتەگەڕ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق

 

ئەمڕۆ شەممە ئەندام پەرلەمانێکی هاوپەیمانی فەتح ئەنجام دانی چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ کەسایەتیە نـا عێراقیەکان دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئاشکرا دەکات و گوتی لێدوانەکانی مەرجەعیەت بۆ ئەوە بوو کە دەست تێوەردانی دەرەکی رەتبکرێتەوە، چونکە زانیاریان بەدەست گەیشتبوو کە قاسم سلێمانی و کەوسەرانی لە بەغـدان و دەیانەوێت پاڵپەستۆ بخەنە سەر هێزە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ

هەروەها گوتی سلێمانی پێش هاتنی بۆ بەغدا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر لە شاری قـوم سەدر ئەنجام دا بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ڕێکەوتنێك چونکە سەدر خۆی بە دوور دەگریت لە دەست نیشان کردن و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ حکومەتی داهاتوو و لەلایەکی دیکەوە سلێمانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی هێزە سیاسیەکان دووپاتی کردەوە کە هیچ کاندیدێکی نیە بۆ ئەم پۆستە بەڵام نابیت ئەو کەسەی هەڵدەبژێردرێت لایەنگری وڵاتانی ڕۆژئـاوا بیت

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button