ئەمریکا : ئەگەری هەیە ئێران دەستی لە هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی ( بەلەد ) ی عێراقدا بووبێت
لە دوای هێرش بۆ سەربنکەی ئاسمانی بەلەد لە عێراق بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەینێت بە پێی سەرەداوەکانی سەرەتایی ئەگەری زۆرە ئێران دەستی لەو هێرشەدا بووبێت .
دەیڤید شێنکەر ، ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەڵێت ئەگەرەکان زۆر بەهێزن کە ئێران پلانی ئەو هێرشەی داڕشتبێت .
هێرشەکەی رۆژی پێنج شەممە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد کوژراوی نەبوو ، بەڵام تا ئێستاش هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە .
شێنکەر دەلێت ئەمریکا چاوەڕیی ئەوەیە بەڵگەی زۆرتر لەو بارەوە کۆکاتەوە دەیڤید