وەزیرێكی یەكگرتوو: وەڵامی تووندی مووسەنا ئەمین دەداتە و دەلێت بەهەموو قەناعەتەوە دەلێم پرۆژەی بودجە عێراق دژی هەرێمە
خواكوڕك
پاش ئەوەی دوێنێ مووسەنا ئەمین لە بەرنامەیەكدا گوتی وەزیرەكانی یەكگرتوو دژی بەیاننامەكەی حكومەتن و لەگەڵی نین، وەزیرێكی یەكگرتوو روونكردنەوەیەك لەسەر قسەكانی مووسەنا ئەمین بڵاو دەكاتەوە و دەلێت من بە هەموو قەناعه‌تی خومەوه و بەپێی داتا و زانیاری ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دا نابینم.
غازی سعید وه‌زیری هه‌رێم لەسەر پشكی یەكگرتوو،لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی قسەكانی مووسەنا ئەمین دەلێت ئه‌مشه‌و 15-12-2016 له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو دا پەرلەمانتار مثنى امین ده‌رباره‌ی كۆبو‌وه‌نەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم قسەیی کرد و وتی تەنیا یەک وەزیری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئامادە بوو ئاسايى يه ئەویش دیفاع له حكومه‌ت بكات به‌ڵام هه‌موو حیزب و كوتله‌ی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ یاسا و بودجه‌ی عێراقه.
دەقی روونكردنەوەكە
بسم الله الرحمن الرحیم
رونكردنەوەیەک بو رایی گشتی
ئه‌مشه‌و 15-12-2016 له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی رووداو دا پەرلەمانتار مثنى امین ده‌رباره‌ی كۆبو‌وه‌نەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم قسەیی کرد و وتی تەنیا یەک وەزیری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئامادە بوو ئاسايى يه ئەویش دیفاع له حكومه‌ت بكات به‌ڵام هه‌موو حیزب و كوتله‌ی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ یاسا و بودجه‌ی عێراقه.
له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێویستم زانی چه‌ند شتێک روون بکەمەوە:
1-ئەم پرسە لە ئورگانە باڵاکانی یەکگرتوو(ئەنجوومەنی جێبەجێکرن ـ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی) باس نەکراوە و هیچ بڕیارێک لەم بارەوە دەرنەکراوە.
2- من بە هەموو قەناعه‌تی خومەوه و بەپێی داتا و زانیاری ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دا نابینم.
3- بەبووچونی من هەر پێنج فراکسیونە کوردستانیەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سەرکەوتوو نەبوون یاسایەک لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کورستان‌دا دەرکەن، بە پێچەوانەوە لە جیاتی ئەوەی یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن ناکۆکییەکان بوونە هوکاری دۆڕاندن بەرامبەر فراکسیونەکانی تر و ئەوەی بۆ فراکسیۆنەکانی شیعی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه به‌وردى و به‌تەواو لە بەرژەوەندی خویان بوو ، به‌ڵام بۆ كوردستان به ناڕوونی و زۆر له خواره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانە.
غازی سعید
وه‌زیری هه‌رێم
15-12-2016