بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئاگادارییەک بۆ شۆفێرانی سلێمانی بڵاو دەکاتەوە

بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ داوا لە  شۆفێرانی  پارێزگاری سلێمانی دەکات لە کاتی ئێستادا هەموو ئەو ناوچە گەشتیارانە جێ بێڵن کە لە ناوچە شاخاویەکان هەڵکەوتوون .

 

ئەو ڕاگەیەندراوە لە دوای ئەوە دێت کە دوای بەفر بارینی چەند رۆژی ڕابردوو لە ناوچەشاخاویەکان بەشێک لە هاووڵاتیان بۆ ڕابواردن  سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە ، بەڵام شەپۆلێکی بەفر بارینی تر ئەو ناوچانە دەگرێتەوەو ئەگەری هەیە ڕێگەوبانەکان بە هۆی بەفر بارینی زۆر داخرێن ، بۆیەش گەرانەوەیان بۆ سەلامەتی و دوور بوون لە رووداوەکان پێویستە

Back to top button