ئاماری کوژراوانی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدا بەرز بوویەوە

بە پێی هەواڵ و زانیاری ناوەندەکانی دەرمانی ئەمڕۆ لە بەغدا  و لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی عێراق زیاتر لە 23 کەس لە خۆپیشاندەران بوونە قوربانی

رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت هاوکات 127 کەسیش لە نزیک مەیدانی تەحریر بە دەستڕێژی فیشەک و چەقۆ بریندار بوون .

 

شەوی ڕابردوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆیەک بڵاو بۆتەوە کە خۆپیشاندەران وەک دوو گرووپی جیاواز دەرکەوتوون و لە نێوانیاندا شەڕو تێک هەڵچوون هاتۆتە ئاراوە ، یەک لە گرووپەکان لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون ، بریندار بوونی خۆپیشاندەرانیش بە چەقۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێشەیە

Back to top button