وەزارەتی کشت و کاڵ و سەرچاوەئاویەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

 

بۆ هێنانە ناوەوەی ( دوونگی مەڕ ) ی بەستوو لە ئێرانەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان کەسێک نووسراوی ساختە بە واژووی ساختەی وەزیری  وەزیری کشت و کاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەداتە بەرێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ

 

هەر بەم بۆنەوە وەزارەتی کشت و کاڵ و سەرچاوەئاویەکان روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە ، لەم روونکرنەوەدا باس لە یاسای هاوردەو هەناردەکرد ی دوونگی مەڕ دەکات و دەڵیت زیاتر لە ۱۰ ساڵە هاوردەکردنی بە گوێرەی یاسای قەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە و کەس بۆی نییە بازرگانی پێوە بکات .

 

لە هەمان ڕاگەیەندراودا باس لە شارەزایی و پسپۆڕی کارمەندانی گومرگی باشماخ دەکات کە زۆر بە زوویی هەستیان بە ساختەکاری لە نامەکەی وەزیدا کردووە .

 

لە کۆتاییدا دەنووسێت لە ئیستادا ڕێکاری یاسایی وەک پەڕاوی تایبەت گیراوەتەبەر و لە دوواتردا هەموو وردەکاریەکان لەمبارەوە ئاشکرا دەکەیین .

 

Back to top button