دەنگۆی هاتنی سیبیل جان بۆ شاردنەوەی هونەرمەندێكی ئێرانی بوو
دوای دوو رۆژ لە بانگەشەی ئەوەی گوایە سیبیل جان، ژنە هونەرمەندی تورك سەردانی هەولێر دەكات، ئەمرۆ ئەم دەنگۆیە بەدرۆ خرایەوە، هۆكاری ئەم درۆیەش بۆ ئەوە بووە كە چاوەكان نەخرێتە سەر هاتنی هونەرمەندێكی فارس بۆ شاری سلێمانی”.
میدیایی مخابەراتیەكانی سەر بە باڵە جیاوازەكانی یەكێتی دوا بەدوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژە بانگەشەی هاتنی ژنە هونەرمەندێكی تورك بۆ شاری هەولێر دەكەن، ئەمرۆ ئەم هەواڵە بەدرۆ خرایەوە، لەكاتێكدا هۆكاری بڵاو كردنەوەی ئەم دەنگۆیە ناراستە روون نەكراوەتەوە لە لایان میدیا مخابەراتیەكان”.
چاودێرانی میدیایی پێیان وایە هەواڵی لەم چەشنە بۆ تۆمەتبار كردن و ناشرین كردنی شارێك هۆكارەكەی لە رق و حقدی ئەو میدیانەیە بۆ شاری هەولێر دێت، بەڵام هۆكارێكی تریش بوو بۆ شاردنەوەی هونەرمەندێكی فارسە كە پێشینەیەكی خراپی هەیە لەگەڵ كورد بۆ شاری سلێمانی”.