پەرلەمانی عێراق لە سەر رووداوەکەی پردی خەللانی بەغدا کۆبوونەوەیەکی بە پەلە ئەنجام دەدات

حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داواکاریەکی بەپەلە ئاراستە دەکات و دەڵێت پێویستە زۆر بەزوویی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات لە سەر رووداوەکەی کوشتاری پردی خەللانی بەغدا .

 

کەعبی داوا دەکات رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت دەستبەجێ لێپرسینەوە لە هەموو لایەنێک وەک کەسایەتی و بەرپرسان بکرێت کە دەستیان هەبووە لەو وحشیگەریەی دژ بە خۆپیشاندەران کراوەو 28 کەسی سڤیل بوونە قوربانی .

 

هاوکات داوا دەکات لە سەر فەرماندەیی باڵای ئەمنی عێراق ئەرکە ، گیانی خۆپیشاندەران بپارێزێت .

Back to top button