گۆرینەوەی پێدەكرێت

 یانەی ریال مەدرید دەیەوێت (لۆکا یۆڤیچ)ی هێرشبەری سڕبی یانەکەی لەگەڵ بییر ئیمیرییک ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی ئارسناڵ بگۆڕێتەوە.

ماڵپەڕی ( le10sport )ی رایگەیاندووە”  یانەی ڕیال مەدرید بە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ یانەی ئارسناڵ دەیەوێت (لۆکا یۆڤیچ)ی هێرشبەری سڕبی یانەکە بە ئاڕسناڵ بدات و لەبری ئەو گرێبەست لەگەڵ(ئۆبامیانگ) واژۆ بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە یۆڤیچ نەیتوانیوە لەگەڵ ریال مەدرید خۆی بگونجێنێت و بەرپرسانی یانەکە پێیان وایە کە فرۆشتنی یاریزانەکە یان ناردنی بە شیوەی خواستن بۆ یانەیەکی دیکە لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید و یاریزانەکەش دەبێت، بۆیە بەرپرساین ریال گفتوگۆیەکانیان لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئۆبامیانگ دەستپێکردوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە،  پێشتر ئۆبامیانگ گوتبووی” زۆری بەلاوە خۆشە کە ڕۆژێک درێسی ڕیال مەدرید بپۆشێت و خەونی باپیرەی خۆی بەدی بهێنێت، لە لایەکی دیکەشەوە یانەی بارسێلۆناش ئەو یاریزانەی پاڵاوتوە لەگەڵ چەند هێرشبەرێکی دیکە بۆ ئەوەی یەکیان لە داهاتوو شوێنی لویس سوارێز بگرێتەوە.

Back to top button