ئیتر هەموو كەس ناتوانێت تەكسی لێخورێت و ژمارەشی كەم دەكرێتەوە
بەگوێرەی رێنمایەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی كوردستان جێبەجێ كردنی سیستەمی نوێی تەكسی ناتوانرێت هەموو كەس تەكسی لە كوردستان لێ بخورێت و بەپێی رێمایەكان، هەموو كەسیش ناتوانێت شوفێری تەكسی بێت، هەر لەو باریەوەش سەڵاح جەوهەر بە رۆژنامەی باسی راگەیاندووە”سیستەمى تازەى تاکسى کە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێم بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن چووەتە بارى جێبەجێکردنەوە”.
هەروەه بەڕێوەبەرى گشتى گواستنەوەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێم (سەڵاح جەوهەر) راشی گەیاندووە”رێنمایى تازەى بۆ لێخوڕینى تاکسى لەهەرێم داناوە و بەپێى سیستەمە تازەکە هەموو کەسێک ناتوانێت کارى شۆفێرى تاکسى بکات وەک ئەوەى ئێستا هەر کەسێک مەبەستى بێت بتوانێت شۆفێرى تاکسى بکات، چونکە وەزارەتى ناوخۆ فۆڕمى بۆ فەرمانبەران پڕکردووەتەوە و ئەوانەى مووچەخۆرن ناتوانن ئەوکارە بکەن”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەشلێـ”ئەگەر رێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى ناوخۆ وەکو خۆى جێبەجێ بکرێت ژمارەى تاکسى لە کوردستان کەمدەکرێتەوە، چونکە ئێستا ئەو ژمارەیەى هەیە زۆر لە پێداویستى دانیشتووانى هەرێم زیاترە، هەرچەندە لە هەرێمى کوردستان هۆکارەکانى گواستنەوە بەتەواوى فەراهەم نەکراون وەکو میترۆ و ترام و شەمەندەفەر”.
لەبارەی ژمارەی تەكسی لە كوردستان هەورەها راشی گەیاندووە” لەهەرێمى کوردستان زیاتر لە83 هەزار تاکسى هەن بەڵام بەپێى سیستەمى تازە ئەو ژمارەیە کەم دەبێتەوە و رەنگە ژمارەیەک تاکسى بکرێنەوە ئۆتۆمبێلى تایبەت، چونکە لەسیستەمى تازەدا پێویستە هەر تاکسێیک ناو و ناونیشانى تەوا و ژمارە تەلەفۆنى شۆفێرى لەسەر بێت بۆ ئەوەى لەکاتى روودانى هەر رووداوێک شۆفێرەکە ناسراوبێت”.