لە دەساڵی داهاتوو دا چارەسەری شێرپەنجە ئامادە دەبێت
لە بەریتانیا ئاشكرا كراوە كە چەند زانایەكی بەریتانی لە رێگای چەند دەرمانێكەوە، كە لە دەساڵی داهاتوو دا بەتەواوی دەگەونە ئامانج چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەكات و دەرمانەكانیان ئامادە دەبێت”
لەو بارەیەوە پرۆفیسۆر بول ۆركمن لە پەیمانگەی توێژینەوەی شێرپەنجەییەكان لە لەندەن رایگەیاندووە” لەتواناماندا دەبێت كە نەخۆشی شێرپەنجەی كوشندە بگۆڕین بۆ جۆرێكیتر كە نەخۆش بتوانێت ماوەیەكی درێژ لەگەڵیا هەڵ بكات، وەك ڕەبوە و ڤایرۆسی كەمی بەرگری”.
هەروها بول ۆركمن دەشلێـ”كوشندەیی نەخۆشی شێرپەنجە دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری وەڵامنەدانەوەی گرێكان بۆ ئەو دەرمانە پزیشكیانەی كە بە نەخۆش دەدرێت، ئەوەش وای لێدەكات بڵاوببێتەوە و توانای چارەسەری نەمێنێت، هەروەها دەشلێـ”توشبووەكان لەپاڵ ئەو دەرمانە نوێیانەدا چەند تێكەڵەیەك لە چارەسەری كیمیایی و تیشكی و نەشتەرگەری وەردەگرن، ئەم دەرمانانەش كار دەكات لەسەر وەستاندنی گەورەبوون و بڵاوبوونەوەی شانە شێرپەنجەییەكان لە جەستەی نەخۆشەكەدا، وە لەو بڕوایەش دایە، پێشخستنی ئەم دەرمانە نوێیانە و تاقیكردنەوەیان و وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕێكخراوی خزمەتگوزارییە تەندروستیە نەتەوەییەكان بەلای كەمەوە ماوەی 10 ساڵی پێدەچێت.
هەر لەو باریەوە ئولیفیا ڕوسانز لە پەیمانگای توێژینەوە شێرپەنجەییەكان، دەلێـ”پێمانوایە ئەم دەرمانانە دەبنە یەكەم چارەسەر لە جیهاندا كە ڕێگە بەڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە و خۆگونجاندن لەگەڵ نەخۆشیەكەدا دەدات”.
.
شایانی باسە ئەو دەرمانانەش كە تا ئێستا وردەكاری زۆریان لەسەر بڵاو نەكراوەتەوە دەربارەی پێكهاتەیان و شێوازی كاركردنیان، بەچەند تاقیكردنەوەیەكی نهێنیدا تێدەپەڕن پێش ئەوەی لە لایەن ڕێكخراوی خزمەتگوزارییە تەندروستیە نەتەوەییەكانەوە مۆڵەتی پێ بدرێت.