كەش و هەوای ئەمرۆی شارەكانی كوردستان
ئەمرۆ یەكشەممە بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە” ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و بە رێژەی جیا باران لە ناوچەكان دەبارێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت.
هەروەها راشی گەیاندووە” بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 11 و سلێمانی و دھۆك 9 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 11 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی رۆژی دووەشمە كە دەكاتە بەیانی بەرێوەبەرایەتیەكە پێشبینی دەكات” ئاسمان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە شارەكان بارانبارین و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفربارین بە رێژەی جیا بەردەوام دەبێت.