مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات و شەقامی 100 مەتری دەكاتەوە
ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ رادیۆی رووداو رایگەیاندووە”بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 100مەتری بکاتەوە هەروەها دەشلێـ”سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی بە جیدی کار بۆ دەستبەکاربوون لە پرۆژەی 100مەتری”.
هەر لە دیمانەكەی دا قایمقامی سلێمانی دەشلێـ”سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی بە جیدی کاردەکەن بۆ دەستبەکاربوون لە پرۆژەی 100مەتری سلێمانی، لە داهاتوودا مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و رەنگە هەر لەو سەردانەدا دەستپێکردنی پرۆژەی شەقامی 100مەتری رابگەیێنێت”.