راگه‌یێندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

دوای ئه‌وه‌ی خولی فڕۆكه‌وانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی داواكاریان پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد، هاوكات له‌ عێراقیش ژماره‌یه‌ك كه‌س داواكاریان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگری كردووه‌ ژماره‌یه‌ك ناو راگه‌یێندراون كه‌ مافی به‌شداری كردنیان هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لەسەر ئەو ناوانە دەدات كە وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ خولی فڕۆكەوانی بڵاوی كردوونەتەوە.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یێندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌  رایگه‌یاندووه‌ كه‌ “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ خولی فڕۆكه‌وانی‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نییه ‌و ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌”.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ، “ئه‌وانه‌ی له‌ بنه‌كانی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له‌ سنووری هه‌ولێر و سلێمانی تۆماركراون دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه‌ ئاگا‌دار ده‌كرێنه‌وه‌”.

Back to top button