به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌ستگیر كرا

دوای ئه‌وه‌ی كه‌نالی ئێن ئاڕاتی زمان حالی نه‌وه‌ی نوێ راپۆرتێكی له‌سه‌ر زانكۆی سلێمانی بڵاو كرده‌وه‌، دواتر سه‌رۆكی زانكۆ داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی تۆماركرد، به‌ هۆیه‌وه‌ به‌ڕێوەبه‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ستگیركرا.

 

سه‌رچاویه‌ك له‌ سلێمانی به‌ ده‌زگای میدیایی “خواكوڕك “ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ “شوان عادل” لەسەر سكاڵاكەی دكتۆر رەزا حەسەن، سەرۆكی زانكۆی سلێمانى چۆتە دادگا، لای خۆیەوە دادوەر فەرمانی كردووە  بۆ ماوەی دوو هەفتە ناوبراو دەستگیر بكرێت.

رێباز مەحمود پارێزەری كەناڵی ئێن ئارتی ئاشكرای كردووە كە سكاڵاكەی سەرۆكی زانكۆ بەهۆی ئەوەیە كە لە راپۆرتێكی پێشووی كەناڵەكەیان ناوی هاتبوو، راپۆرتەكەیش سەبارەت بە چەند توێژینەوەی ساختە بووە.
Back to top button