ده‌یان خۆپیشانده‌ری عێراقی به ده‌ست و چاوی به‌ستراوه‌و له ناوچه‌یه‌كی عێراق دۆزرانه‌وه كه شه‌وی هه‌ینی رفێندرابوون
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی هه‌ینی گرووپێ:ی چه‌كداری سه‌ر به حزبوللای عێراقی له پردی سنك و گۆڕه‌پانی ته‌حریر ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه زیاتر له 25 كه‌س كوژران و نزیك به 120 كه‌س بریندار بوون ئه‌مه جگه له بێسه‌رو شوێن بوونی ده‌یان گه‌نجی دیكه، دوای سێ رۆژ هێزه عێراقیه‌كان ئه‌و شوێنه‌یان دۆزیه‌وه كه خۆپیشانده‌رانی تێدا ده‌ستگیركراوه‌و به چاو و ده‌ستی به‌ستراو ئه‌شكه‌نجه دراون.
چالاکوانانی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا دەیان گەنج بە دەست و چاو بەستراوی دەردەکەون کە ئەشکەنجە دراون و لەسەر زەوی درێژ کراون.
به پێی زانیاریه‌كان تۆمارە ڤیدیۆکەو لە دوای هێرشەکەی خەلانی و سنک، بانگی کردووە و هەڕەشەی کوشتنی لێ کردووە، کاتێکیش چووە، چاوی بەستووەتەوە و بە قۆنداخە تفەنگ لێی داوە.
هەر لە ڤیدیۆکەدا دەنگی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەبیسترێ کە بە گەنجێکی دەست بەستراو دەڵێت: “ئێمە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداین، نەترسن ئازادتان دەکەین، ئەوانەی ئێوەیان والێکردووە چەکدارانی حزبوڵا بوون”.
https://twitter.com/thestevennabil/status/1203582441039904768