خواكوڕك زانیاری نوێ له‌ باره‌ی پیلانێكی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگاڵ ئاشكرا ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری شنگاڵ گرووپی چه‌كداری یه‌به‌شه‌ی دامه‌زراند، له‌ ئێستادا هه‌ولده‌دات كه‌ حزبێكی نوێ له‌ شنگاڵ دا بمه‌زرێنێت و له‌ به‌غداش له‌ هه‌وڵدایه‌ نوێنەرایەتیی پەکەکە لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکرێت.

 چالاکوانانی کوردی ئێزدی لە سنووری شنگال ئاشكرای كردووه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ بە نیازە له‌ شنگال حزبێكی نوێ دروست بکاته‌وه‌وبه‌ پشتگیری  ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له‌ به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی په‌كه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ قادر قاچاخ، به‌رپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شنگال رایگه‌یاندووه‌ ره‌نگه‌ هه‌وڵێك هه‌بێت كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی په‌كه‌كه‌ له‌ به‌غدا بكرێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ شنگالن، چونكه‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین و كاریان بۆ ده‌كه‌ن”.

هه‌روه‌ها گوتیشی هێشتا بابەتی درووستکردنی حزبێک لەلایەن پەکەکەوە رانەگەیەندراوە.

Back to top button