مەكسیك.. پەلامارێكی چەكداری چواری كوژراوی لێكەوتەوە
لە پەلامارێكی چەكداری لە شاری مەكسیكۆ سیتی پایتەختی مهكسیك چوار كەس كوژران كە یەكێكیان ئەنجامدەری پەلاماردهرهكهیه
ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشیتێد پرێس لە زمان بەرپرسانی خۆجێی مەكسیكی گواستووەتەوە كە كەسێكی چەكدار چووەتە ناو باڵەخانەیەكی نشیتەجێبوون لە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتی و دواتر تەقەی لە پێنج كەس كردووە.
بەگوتەی بەرپرسەكان لە ئاكامی تەقەکردنەکەدا، سێ كەس كوژراون و دواتر ئەنجامدەری پەلامارەكە لە لایەن پۆلیسەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.
هێشتا هۆكاری تەقەکردنەکە نەزاندراوە و هەروەها هیچ روونكردنەوە و زانیاریەك لەوبارەوە لە لایەن كاربەدەستانی مەكسیكەوە بڵاونەكراوەتەوە.