كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سزای توند به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنین
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌م هه‌فتەیە كۆده‌بێته‌وه بۆ سه‌پاندنی سزای توند به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا به هۆی هێڕشهكانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان و خستنه كاری سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس چوارسه‌ت.
رۆژنامه‌ی زههێلی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه كه لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگیان به سه‌پاندنی سزای توند به‌سه‌ر توركیا داوه له‌م ههفتهیهسزاكان دهسهپێنردرێن.
له‌و باره‌یه‌وه سیناتۆری كۆماریه‌كان جیم ریچ سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و پلان و پڕۆژه یاسای سزادانی توركیای خستۆته ده‌نگدان، كه له‌گه‌ڵ سیناتۆر پۆپ مینیندیز پڕۆژه یاسای سزادانی توركیایان دارشتووه كه خۆی له سنوردار كردنی پێ فرۆشتنی چه‌ك و سزادانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌بینێته‌وه كه چه‌ك به توركیا ده‌فرۆشن به هۆی هێڕشی داگیركاری ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها سیناتۆر ریچ راشیگه‌یاندووه كه به كار خستنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی موشه‌كی هانی كۆنگرێسی دا له جولاندنی داوای سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا و وای كرد كه ئێمه فشار بخه‌ینه سه‌ر وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تادا به پێی یاسا به‌ركاره‌كان سزای توركیا بدات و هه‌روه‌ها هانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی دا كه ئه‌و سزایه جارێی دیكه دابڕێژێته‌وه كه به هۆی هێڕشهكانی بۆ سه‌ر رۆژ ئاوای كوردستان سزای خستبویه سه‌ر توركیا به شێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌م هه‌فته‌یه سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.