وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانمان دژ به‌ ئێران پێكهێناوه‌و بۆردوومانكردنی ئێران بژارده‌یه‌كی به‌رده‌سته‌

 

له‌ روانگه‌ی ئیسرائیله‌وه‌ بۆردوومانكردنی ئێران بژارده‌یه‌كی به‌رده‌سته‌، به‌ڵام به‌ بڕوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌بێت سه‌ره‌تا لایه‌نه‌كانی هه‌لسه‌نگێندرێت، یەسرائیل كاتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل داوا له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌كات له‌م هاوپه‌یمانیه‌ی دژ به‌ ئێران به‌رده‌وام بن.

 

ئەسرائیل كاتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ رێگا به‌ ئێران ناده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ست كه‌وێت، له‌ ئێستادا له‌ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان چۆنیته‌تی تاوتوێكردنی هێڕشكردنه‌ سه‌ر ئێران تاوتوێده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ هه‌نگاوی سه‌ربازی ئه‌و كاته‌ ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ هه‌موو رێگاكانی دیكه‌مان تاقی كردبێته‌وه‌و بژارده‌ی دیپلۆماسی به‌ بن به‌ست گه‌یشتبێت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گوتیشی گومان له‌وه‌ دانییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ دواین بژارده‌مان بێت بۆ رێگه‌ گرتن له‌ ئێرانێكی ئه‌تۆمی لێی سڵ ناكه‌ینه‌وه‌  و بۆردوومانیان ده‌كه‌ین.

 

له‌ كۆتایشدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئێران هێله‌ سووره‌كانی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی تێپه‌ڕێنێت ئه‌وا هاوپه‌یمانیه‌كی سعوودی و ئیماراتی و ئیسرائیلی و ئه‌مریكی له‌ به‌رامبه‌ر خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ سه‌دان مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كه‌ین.

Back to top button