پرۆژەی چاکسازی بەهێزترین شەڕی دژی گەندەڵی فراکسیۆنی پارتی دەبێت
سەرەڕای گرینگی دانی تایبەت بە پرۆژەی چاکسازی لە لایەن فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ، ئەمڕۆش وتەبێژی فەرمی ئەو فراکسیۆنە دووپاتی دەکاتەوە بەهەموو تواناوە پشتیوانی پرۆژەی چاکسازی دەبن ، چوونکە ئەو پەی وایە دەبێت سوور بن لە سەر ئەو بەڵێنیانەی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا داویانە بە خەڵکی کوردستان .
لە لێداونێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی هەموو وردەکاریەکانی پرۆژەی چاکسازی لە حکومەت بەرەو کۆتاییەو فراکسیۆنەکەیان ئامادە کاری بۆ کردووە لە کاتی گەیشتنی بۆ پەرلەمان بە توانایەکی لە ڕادەبەدەرەوە پشتیوانی لێبکەن بۆ بەیاسایی کردن و هیوا گەیاندن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
پێشەوا هەورامی لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا گووتی : بەداخەوە لە خولی پێشووی پەرلەمان ، ململانێی سیاسی و حزبی ڕێگر بوو لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی بەڵام لەم خولەدا هاوڕاییەکی زۆر هەیە ئەم دیاردەیە بنەبڕ بکرێت و پرۆژەکە بە سەرکەوتوویی ببێتە کارنامەیەکی زێڕین .
بە پێی ئەو زانیاریانەی تا ئیستا لە پرۆژەی چاکسازی دەست کەوتووە ، پاکتاوکردنی لیستی مووچەخۆران و دەرماڵەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەندی یەکسان دەبێت .