حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات ڕێگری بکەن لە سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش

 

لە ڕێوڕەسمی رۆژی نشتیمانی رۆمانیا لە هەولێر ، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی  پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێرای ئەوەی ئاشکرای دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە هەوڵی ئەوە دا پێوەندییەکانی لە گەڵ هەموو لایەنەکان و وڵاتان ئەرێنی بێت ، داوایەکیش لە ( یو ئێن ) دەکات و دەڵیت پێویستە لە هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بن و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش بکەن ، چوونکە ماوەیەکە بە پلانی نوێ چالاکیەکانیان دەست پێکردۆتەوە .

Back to top button