لە هێرشێکی ئاسمانیدا چەند ملیشیایەکی سەر بە ئێران کوژران
لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سەر سنوورەکانی نێوان سووریا و عێراق لانیکەم 5 چەکداری سەر بە دەسەڵاتی ئێران کوژران .
چاودێرانی مافی مرۆڤی سووری رۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند بارەگاکانی سەربازی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی ئەبووکەمال لە پاریزگای رۆژهەڵاتی دێرەزوور ، هاوسنووری ناوچەی قائیم لە عێراق بۆمباران کراوەو لانیکەم 5 چەکدار کوژراون .
رامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی گرووپی چاوێری مافی مرۆڤی سووری لە لەندەن بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای ڕاگەیاندووە تا ئێستا روون نییە کوژراوەکان سەر بەکام شار و ناوچەی ئێرانن .
هاوکاتیش دەڵێت هێزەکانی ئێرانی و میلیشیاکانی هاوپەیمانیان لە لە باریکەی رۆژهەڵاتی رووباری فورات بنکەو بارەگایان دامەزراندووە .
لە دوو مانگی ڕابردوودا تا ئێستا بە هۆی ئەم شێوە بوردومانەوە 18 چەکداری ئێرانی کوژراون