یەکێتی ئەورووپا : پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران ئاماری روونی کوژراوو بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان ڕابگەێنن

 

ژۆزێڤ بوورێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا رۆژی یەکشەم بە بڵاوکردنەوەی داواکارییەک بە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات زۆر بە زوویی ئاماری ڕاستی کوژراوو برینداران و دەستگیر کراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەی ئێران ڕابگەێنن .

 

لەو داواکاریەدا هاتووە لە هەفتەکانی ڕابردوودا زۆربەی خەڵکی ئێران بۆ داواکاری مافی ڕەوای خۆیان ڕژانە سەر شەقامەکان ، بەڵگەکان دەریدەخەن سەرەڕای داواکاری زۆر لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی توند و تیژ لە دژی خۆپیشاندەران نەوەستنەوە ، بەڵام خەڵکێکی زۆر لە لایەن هیزەکانی ئەمنی ئێرانەوە بوونە قوربانی و بە هۆی پچڕانی ئەنتەرنێت نەتواندا ئاماری کوژراوان لای جیهانیان روون بێت ، بۆیەش وەک یەکێتی ئەورووپا داوا دەکەیین ئاماری ڕاستی کوژراوو برینداران و دەستگیر کراوان ڕوون کەنەوە .

Back to top button