زیانەكانی نەشتەرگەری جوانكاری لووت لەسەر دەنگ

نەشتەرگەریی جوانكاری لووت Rhinoplasty باوترین نەشتەگەریی جوانكارییە، بەڵام لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری گۆڕان لە كوالیتی دەنگدا بێ ئەوەی كە كاریگەری بكاتە سەر قسەكردن و دەربڕینی پیتەكان”.

میكانیزمی گۆڕانی دەنگ پاش نەشتەرگەریی جوانكاری لووت دەگەڕێتەوە بۆ تەسكبوونەوەی بۆشایی لووت یان گۆڕان لە رووبەری بۆشایی لووت كە بەرگری بەرانبەر بە لێشاوی هەوا زیاد دەكات، ئەمەش هەڵمژینی دەنگ زیاد دەكات لەگەڵ كەمبوونەوەی تۆنی دەنگ، هەندێك جاریش گنبوونی دەنگ Hyponasal speech وەكو ئەوەی كە لەكاتی گیرانی لووتدا بەدی دەكرێت”.

ئەوانەی كە دەنگیان بە شێوەیەكی پرۆفێشنال بەكاردێنن وەكو بێژەر یان گۆرانیبێژ، پێویستە كە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانكاری لووت مەسەلەكە بە باشی لەگەڵ دكتۆردا هەڵسەنگێنن چونكە لەوانەیە كە پاش نەشتەرگەری كوالیتی دەنگیان بگۆڕێت و چیتر نەتوانن دەنگیان وەكو پێشان بەكاربێنن”.

جگە لە گۆڕانی دەنگ، نەشتەرگەریی جوانكاری لووت گەلێك زیانی لابەلای دیكەی هەیە وەكو: خوێنبەربوون، هەوكردن، زیانە لابەلاكانی بەنج، هەستكردن بە سڕبوون، پەیدابوونی ئاسەوار لە بنكەی لووتدا، ئاوسانی لووت لەگەڵ ئاوسان و شین و مۆربوونی شانەكانی دەوری چاوەكان Bruising كە بۆ ماوەی نزیكەی 2 هەفتە بەردەوام دەبێت.

 نزیكەی هەموو ئەم زیانە لابەلایانە كاتین و بۆ ماوەیەكی كەم دەمێننەوە پاشان لەخۆیانەوە نامێنن. نەشتەگەریی جوانكاری لوووت لەبەر دستكاریكردنی ئێسك و كڕكڕاگەی لووت دەبێتە هۆی ئازار و ناڕحەتی پاش نەشتەرگەری كە بەگشتی سووكە و بۆ ماوەیەكی كەم بەردەوام دەبێت.

Back to top button