ئەمریكا چەك و هەمەر بۆ پێشمەرگە دەنێرێت
سەنتەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ راپۆرت و شرۆڤە لە زاری گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاندووە”زیاتر لە 100 هەمەری سەربازی و ژمارەیەک پارچەی کەرەستە سەربازییەکان و هاوەن و فیشەک و بێتەل دەدەنە هێزەکانی پێشمەرگە”.
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش مایڵز کاگینز بۆ سەنتەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راشی گەیاندووە” جگە لەو یارمەتیدانەش، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەسەر راهێنانکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەو یارمەتیدان و پاڵپشتیکردنە ماوەدرێژ دەبێت”.
هەروەها کاگینز تیشکی خستەسەر چاکسازییکردن لە وەزارەتی پێشمەرگەدا و رایگەیاندووە” چاکسازییەکە 38 خاڵی سەرەکی لەخۆی دەگرێت و ئامانجیش لە هەنگاوەکە بریتییە لە هەبوونی هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتووی بەتوانا و گوتیشی، چاکسازییەکان لە ساڵی 2017 دەستیانپێکردووە و هەندێک کاری باشیش لەوبارەوە کراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە بەلایانەوە هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە زیادبکرێت بۆئەوەی گوشارەکان لەسەر رێکخراوی داعش زیاتربن.