لەدوای كۆنگرەی یەكێتی 157 كەس دەبنە سەركردایەتی ئەو حزبە

دوای  مردنی تاڵەبانی یەكێتی نیشتمانی بریاری دا كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ئەنجام بدات، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت هەموو باڵ و لقەكانی ناو ئەو حزبە لە سەركردایەتی یەكێتی دا جێ بكاتەوە”.

لەو بارەیەوە فەرید ئەسەسەد ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە و دارێژەری سیستەمی یەكێتی بۆ دوای تاڵەبانی دەلێـ”خەڵك لەمە تێناگات، چونكە ئەو سیستەمەی ئێمە پیادەی دەكەین نوێیە لە هەرێم و عێراقدا، ئێمە 121 ئەندامی سەركردایەتی هەڵنابژێرین. ئەنجوومەنی ناوەند 101 كەسە و ئەنجوومەنی سەركردایەتی 56 كەسە و كۆی گشتی هەردووكیان 157 كەسن، واتە ئێمە هەمووی پێكەوە هەڵدەبژێرین، دواتر دابەش دەبن”.

هەروەها راشی گەیاندووە” تێڕوانینمان ئەوەیە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەبێت و ئەنجوومەنێكی دیكەش هەبێت وەك ژووری دووەمی پەرلەمان، لەو روانگەوە ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانە، ئەم ژوورەش هەندێك دەسەڵاتی دەبێت وەك ئەوەی عێراق كە ژووری دووەمی پەرلەمانی هەیە و پێیدەگوترێ ئەنجوومەنی فیدراڵ.

ئەسەسەد هەروەها راشی گەیاندووە” ئێمەش دەمانەوێ سیستەمی یەكێتی بەو جۆرە لێبكەین و پەرلەمانە سەرەكییەكەی ناوی ئەنجوومەنی گشتی بێت، ژوورێكی دیكەشی هەبێت كە هێشتا ناوەكەمان دیاری نەكردووە. پاشان بیر لەوە دەكەینەوە لەو 120 كەسە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یان ئەنجوومەنی جێبەجێكار یان ئەنجوومەنی راپەڕاندن پێكبهێنرێ.

Back to top button