حكومەتی سوریا بە بۆردوومان پرۆسەی چۆڵكردنی حەلەبی راگرت
خواكوڕك
ئۆپزسیۆنی و حكومەتی سوریا یەكتر تۆمەتبار دەكەن لە رێگری كردن لە چۆڵكردنی حەلەبە،
بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی سووریا رایگەیاند، هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان وەک لە رێککەوتنەکەدا هاتووە رێگەیان بە چوونە دەرەوەی خەڵکی هەردوو شارۆچکەی کفرەیا و فوعە کە دەکەونە باکووری ئیدلب نەداوە بۆیەش بەهۆی پێشێلکردنی رێککەوتنەکە حکومەت پرۆسەی چوونەدەرەوەی چەکداران و خەڵکی سڤیلی لە حەلەب راگرتووە.
لەبەرامبەر دا ئۆپزسیۆنی سوری دەلێت بەهۆی پێشەڵكردنی رێكەوتن و ئاگربەست پرۆسەی چۆڵكردنی حەلەب راگیراوە، دەلێت گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران تۆپبارانی رێڕەوەكانی گواستنەوەی خەڵك و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنیان لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب كردوەن بەو هۆیەشەوە رێڕەوی راموسە كە كاروانەكانی پیاتێدەپەڕێت داخراوە، هەروەها راگەیاندنی جەنگی حزبوڵا بڵاویكردۆتەوە، گروپە ئێرانیەكان ناڕازین لە پرۆسەكەو داوا دەكەن پرۆسەی چۆڵكردن ناوچەكانی كفریا و فوعەش بگرێتەوە.
بەپێی گوتەی بەرپرسانی باڵایەی حکومەتی سووریا، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن بەدەر لەوەی رێگەیان بەچوونە دەرەوەی پشتیوانان لە حکومەتی سووریا لە شارۆچکەکانی کفرەیا و فوعە نەداوە هاوکات هەوڵیانداوە زیندانیانی حەلەب کە پێشتر دەستگیریانکردوون لەگەڵ خۆیان لە حەلەب ببەنە دەرەوە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی بووە کە وایکرد پرۆسەی چوونەدەرەوەکە بووەستێت.
بەڵام ئۆپزسیۆنی سوریا دەلێت هێزە چەكداریەكانی سەر بەئێران، بۆردوومانی ناوچەكەیان كردووە و ئەمەش بۆتە بیانووی وەستاندنی پرۆسەی چۆڵكردنی حەلەب.