دوو مووشەك لە نزیك فرۆكەخانەدا كەوتنە خوارەوە

ئاژانسە رووسیەكان ئاشكرایان كردووە كە دوو مووشەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی كەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەكانیش زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێداوە”.

هەروەها راشی گەیاندووە”درەنگانی شەوی رابردوو دوو مووشەك لە دەورووبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتوونەتە خوارەوە، پێنج كەس بریندار بوون كە برینی دووانیان سەختە، ھاوكات دوای كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانە، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا و باڵیۆزخانەكانی دیكەی بەغدا، زەنگی ئاگاداركردنەوەیان لێداوە و كەوتوونەتە ئامادەباشی، بۆ ئەگەری كەوتنەخوارەوە و ئاراستەكردنی مووشەكی دیكە”.

تائێستا نەزانراوە ئەو مووشەكانە لە كوێوە ئاراستە كراون. میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە “ئامانجی ئەو مووشەكانە، ھێزەكانی ئەمەریكا و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بووە، لەبەرامبەریشدا هەر ئەمشەو شانەی راگەیاندنی جەنگی، پووچەڵكردنەوەی دوو مووشەكی كاتیۆشای راگەیاند، لە فەرماندەی بەلەدی سەربازی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین”.

Back to top button