دەستی بەسەر 40 ملیۆن دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دا گرتووە
بەگوێرە زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی گروپێكی سیاسی دەستی گرتووە بە سەر 40 ملیۆن دۆلاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و تا ئێستا نەیگەراندۆتەوە بۆ حكومەت، بەڵام سەرچاوەیەك لەو بارەیەوە دەلێت یەكێتی لەپەنا خۆی ناوە”.
لەكابینەی 6ی بەرهەم ساڵحدا شاسوار عەبدولواحید 40 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە، بەڵام جگە لەوەی كە نایداتەوە بە حكومەت بەڵكو بۆتە ئۆپزسیۆنی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش”.
لەو بارەیەوە شادی نەوزاد ئەندام پەرلەمانی پێشووی فراكسیۆنی نەوەی نوێ بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، شاسوار عەبدولواحید بە بری 40 ملیۆن دۆلار قەرزی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە لە كابینەی 6مین، بەڵام تاوەكو ئێستا ئامادە نیە ئەو پارەیە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بداتەوە”.
پێشتر وەزارەتی دارایی بە واژۆی رێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە نووسراوێکدا بە ژمارە ١٠٥٩٤ی پێ دراوە، لە رێکەوتی ٥/٨/٢٠١٥، فەرمانی دەرکردووە بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارەیە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخەی لە ساڵانی ٢٠١٥ە و دواتردا لە هەرێمی کوردستان هەبوو، پارەکە وەرنەگیرایەوە.