خیانەتكارێكی 16ی ئۆكتۆبەر دەلێت پارتی رێگای نەدا پۆست وەربگرم
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی رەوەند مەلا مەحموود لە لێدوانێكی دا بۆ رووداو رایگەیاند”پارتی قبوڵی نەبووە و داوای لە یەكێتی كردووە ناوێکی دیكەیان بداتێ، هەروەها راشی گەیاندووە”هۆكاری دەست بەكارنەبوونم لە پۆستەكەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی رازیی نەبووە ئەو پۆستە وەربگرم و داوایان لە یەكێتی كردوە ناوی من بگۆڕێت بە كەسێكی دیكە، یەكێتیش رازیی نەبووە و ئێستا پۆستەکە بە بەتاڵی ماوەتەوە”.
هۆكاری رەتكردنەوەی لەلایان پارتی ئاشكرا دەكات و رەوەند مەلا مەحموود دەشلێـ”تەنیا رەخنەم لە پارتی نەگرتووەنە، رەخنەم لە حیزبەكەی خۆشم گرتووە، بەڵام هیچ كاتێك ناوی كەسم نەزڕاندووە، هۆكاری رەتكردنەوەشم بۆ رەخنەگرتن لەپارتی دەگەرێتەوە”.
رەوەند مەلا مەحموود یەكێك لە تاوانبارە هەرە سەرەكیەكانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرە، كە بەشداری كارای هەبووە لە فرۆشتنی شاری كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەر”.