عادل عەبدولمەهدی: سوپاسی هێزی پێشمەرگە دەکەم کە هێزێکی کاریگەر بوو لە تێکشکاندنی داعش
بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوەو سوپاسی رۆڵی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق دەکات.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە رۆڵێکی کارایان لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق هەبووە.
سەرۆک وەزیرانی عێرا دەشلێت هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە تاوەکو ئێستاش لە رووبەڕووبونەوەی داعش بەردەوامن.
هەروەها گوتیشی:” ھێزی پێشمەرگە یەكێكە لەو ھێزە كاریگەرانە بوو بە ھەماھەنگی ھاوكاران لە ساڵی 2014ەوە رووبەڕووی داعش بووەوە، تائێستاش لە ھەندێك ناوچە پاشماوەكانی داعش ماون و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەیان